من و ئەو دڵدارە

 

نیوە شەوە و مانگە شەو

بە تریفەیە و بە ورشە

زیندوو بووەتەو لە دڵدا

یادی ئەو رۆژە خۆشە

ئەو رۆژە لەو نزارە

لە سای ئەو تاقەدارە

لە لێوار ئەو جۆبارە

من بووم و ئەو دڵدارە

ماچم دەکرد جار جار

سێبەری برژانگی

مەڕمەڕی سەرشانی

لا مل و لا جانگی

هاڕەی هەیاسەی بوو

سروەی هەناسەی بوو

تێر نابووم لە باڵای

دڵ کەیلی تاسەی بوو

 

بەستە : عوسمان ئەحمەدی

ئاهەنگ : حسێن یوسفزەمانی

گۆرانی بێژ: عەلا بابا شەهابی