بۆچی هەوارگەی دڵان

لە مێژە هەستم بەئەوە ئەکرد کە ئەرکی سەر شانمە کە ئەۆ بیرەوەریانە کە جێگاێکی تایبەتیان لە ژیانی مندا بووە بڵاۆ بکەمەوە تا لەبەر دەستی ئێوەی خۆشەویستدا بێت.

پێم وایە نەک هەر من بەڵکو ئەرکی سەر شانی هەمو کوردێکە کە بیرەوریەکانی و بە سەرهاتی خۆی، بە تایبەت ئەو لاپەڕانەی کە ئەتوانێت گرنگی بۆ گەلەکەمان هەبێت، بیکاتە نووسراوە بۆ ئەوەی لە ناو نەچن. 

مەگەر نەک ئەوەیە کە بە شی زۆری گەنجینەی ئەدەبی و هۆنەریی وە بە تایبەت موسیقای کوردی کە هەر سینک بە سینک بووە و تۆمار نەکراون، تا وەکوو ببێتە ئاسەواری نیشتمانیمان، کەوتونەتە ژێر دەستی بێگانە و دراۆسێە کان وە ئەوانیش بە هاسانی کردویانەتە بەشی فەرهەنگ و کۆلتوری خۆیان؟

جا بە هۆی ئەم بۆچوونە، ئەم ماڵپەڕەمان ناو ناوە “هەوارگەی دڵان”  تا ئێوە خۆشەویستان بتوانن بە دڵی خۆتان کەڵکی لێ وەربگرن.

لە سەرەتاوە، هەوارگەی دڵان ناوی ئەو زنجیرە بەرنامانە بوون کە لە بە شی کوردی بەرنامەی رادیوی تاران لە ساڵانی پێش ڕاپەڕیندا رێکم خستبوو کە تەرخان کرابو بۆ بەرهەمە کانی مامۆستایانی ئەدەب و هونراوەی کوردی. جا وەکوو ئەرکی سەرەتایی، تێ ئەکۆشم ئەو بیرەوەریانە کە لە کاتی ئامادە کردنی هەوارگەی دڵاندا لەگەڵ ئەۆ بەرێزانە لە بیرمدا ماونەتەوە دووبارە زیندوویان بکەمەوە.

جا بۆ ئەوەی ڕوانین بە مێژوو وە بیرەوەریەکان هەر نەبنە روانینێک وە بتوانین بۆ ئەمرۆ وو داهاتویش کەڵکیان لێ وەر بگرین، لام واێە کە با شترە لەم مە ڵبەندە کەلک وەرگرین بۆ تۆمار کردنی بەرهەمەکانی تریش کە بێ گومان قازانجی بە نرخیان ئەبێت بۆ داهاتوو.

بە ش بە حالی خۆم، تئ ئەکۆشم تەواوی بەرهەمەکانم کە بریتین لە نوسراوەو هۆنراوە وە هەروەها چەن کتێبیک لە بەشەکانی جۆربەجۆی ئەم مەڵبەندە دا کە تەرخان کراون بەو بابەتانە، بڵاو بکەمەوە.

جا هەر لێرەشدا داوا لە ئیوە ئازیزانم ئەکەم، ئەگەر پێتان خۆش بوو، ووتارو کارە هۆنەریەکانتانمان بۆ بنێرن تا بە ناوی خۆتانەوە بڵاویان بکەینەوە.

ئەم ماڵپەڕە لەم بە شانە پیکهاتوە :

١. کورتە باس و بیرەوەری

٢. هونراوە و بەستە

٣. نوسراوە و کتێبی کوردی

٤. پێناسە و بیۆگرافی نووسەران

بە ئاواتم کە بە دڵتان بێت و تکایشم ئەوەیە هەر هەڵە و کەم کۆرێک ئە بینن بۆ مانی بنۆسن.

هەر سەرکەوتوو بن.