دەرکی ماڵم
هەر کراوه
گەرچی تازه
هاتنەوەت
بۆ من خەیاڵی خاوه
ئەو کۆچەت کۆچی
ژیانی من بوو
لەبەر چاوی
خەڵکی زیندووم
بەڵام له دڵدا مردووم
دەک نەژی ڕۆژگار
چۆنت عەقل و دین بردم
چەنده ژیر و عاقڵ بووم
چۆنت وامەجنون کردم
گەر مەبەستت بوو
بژاکێ خونچەی گوڵم
ئەوینی گوڵت بۆچی
دانا له باخی دڵم
دەرکی ماڵم
هەر کراوه ……….
ئیستا تەنیام
خۆم و خەیاڵانم
لەگەڵ یارم لەجێژوان
دەس له دەس بووین له سەیران
لێو به پێکەنین
دڵمان پڕ بوو له ئەوین
ئای ڕۆژگاری ستەمکار
له زوڵمت هاوار هاوار
دەرکی ژوورەکەم ….
ماڵم ڕووخا
بیر و مێشکم وەیلانه
من و گۆشەی تەنیایی
بەشم تەنیا گریانه
جا چیم له دەس دێ
تازه چیم دەسەڵاته
من و دوو دەس و ئەژنۆم
دەتلاوێنمەوه بۆ خۆم
دەرکی ماڵم …….
بەستە : رەئوف مفتی زادە
ئاهەنگ : هادی رۆستەمی
گۆرانی بێژ: هادی رۆستەمی