ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی یازدەهەم

بەرهەمی: عوسمان ئەحمەدی
زرێواری ئەو سەردەمە یەکجار گەورەتر لە ئێستا بوو و نێزیک ئەبوویەوە بە زەلکاوەکانی دەوروبەری. گڵۆڵە گڵۆڵە مارئاوی داکەوتبوون و لە یەکتر ئاڵا بوون. لە سەر بنار و تەپۆڵکەکانیشەوە ماری وشکێش فڕکەیان ئەهات وە بە هوروژم لە هاتووچوودا بوون.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی یازدەهەم

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی دەهەم

بەرهەمی: عوسمانی ئەحمەدی
ئەوکارەساتە بوو بە هۆی ئەوەی زۆرشتم بۆ بێتەوە یاد کە لە مێژوودا هاتوە. باوکێ بۆ مانەوە لە سەر هێز و دەسەڵات کوڕی خۆی کوشتووە وە یا کوێری کردووە، ئیتر بەم ئاکارە گەیشتم کە لە کۆمەڵەی ئادەمیزادا زۆرن ئەوانەی بەڕواڵەت ئادەمیزادن وە لە ڕاستیدا گورگن.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی دەهەم

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی نۆهەم

بەرهەمی: عوسمان ئەحمەدی
ئەو ڕۆژە هات و ئێمەش لەگەڵ ئەفسەرەکە و دوو سێ سەرباز بە چەکەوە سوار بووین چوین. تماشام کرد، بەڵێ لەشکری سەلم و توور بەرانبەر یەک وەستاون، هەرچی بێڵ و داس و تەوەرداس و شیر و خەنجەرە هێناویانە و خەریکی هەڕەشە و گوڕەشە و جنێو دانن.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی نۆهەم

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی هەشتەم

بەرهەمی: عوسمان ئەحمەدی
ژن و مناڵی هەژار و داماو لە بەیانی‌یەوە تا شەو لە نێو دارستانەکانا بە شوێن “مازوو” و “کڵکاف” و “سیچک” دا هەڵوەدایان بوو. ئەو بەرهەمانە کە کۆیان ئەکردەوە، ئەیان برد بۆ سنە، لە ڕەنگ ڕێزی بەن و دەزوو، بۆ تەنینی بەڕ و مافوورە و ئەوشتانە کەڵکی لێ وەرئەگێڕا.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی هەشتەم

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی حەوتەم

بەرهەمی: عوسمان ئەحمەدی
لە شەری جیهانی‌دا کە ئالمانیەکان هەڵاتن تەنیا گلەنگێدەنەکانی  تفەنگەکانیان لە گەڵ خۆ بردبوو. ئاسنگەرەکانی پاوە گلەنگێدەنیان بۆ ئەو تفەنگانە دروست کردبوو و کەڵکیان لێ وەرئەگرت.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی حەوتەم

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی شەشەم

بەرهەمی: عوسمان ئەحمەدی
جا ئەوەیە کە زۆر بەرچاوی و گرنگە، کە گەل خزمەتگوزارانی خۆی لە بیر ناباتەوە، ئەوانەی کە گیانیان لە ڕێگای ئازادی و شەرەفی نەتەوەکەیاندا داوە، نێویان، یادیان لە دڵی خەڵک‌ دا ئەمێنێ و لە بیرەوە ناچن وە بە هەر موناسبەتێ، جەژنێ وە یا یادوارەیێ سەری کرنۆش و سپاسیان بۆ دا ئەنوێنن.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی شەشەم

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی پێنجەم

بەرهەمی: عوسمان ئەحمەدی
ئەو شەوە تاریکە شەو بوو، چاو چاوی نەئەدی، نێزیکی دووسەعاتی پاش نیوەشەو، تەق و هۆڕ، زرمەی سمی وڵاخ بەرزەوە بوو. ڕاوەستاین تا گەیشتنە عاستی ئێمە، ئەفسەرەکە بانگی کرد ” ئیست” یانێ ڕاوەستن. هێشتا ئیستەکە لە ڕەوەز و بنارەکانەوە دەنگی ئەدایەوە، شریخەی تفەنگێ هات….
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی پێنجەم

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی چوارەم

بەرهەمی: عوسمانی ئەحمەدی
وتم بۆچی دەرس خوێندن بێگاری‌یە؟
وتی ئەی بێگاری نیە چی‌یە، من کوڕە گەورەکەم ناردە مەدرەسە چوارساڵ دەرسی خوێند لە کارو کاسبی کەوت و پشتی سەردەوە بو لە کار، دواجار ئەوەشی کە خوێندبوو لەبیری چوەو، چوار ساڵ تەمەنیشی بەفێڕۆ چوو.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی چوارەم

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی سێهەم

بەرهەمی: عوسمانی ئەحمەدی
ئەم پیاوە شۆڕشگێڕە، واتە مەحمود خان، لە ژیانی پڕ سەروەری خۆیدا دو مەسئەلەی گرنگی داهێنا، یەکێ سنورە دەستکردەکانی ڕەت کردوەتەوە و یەکێکیش یەکەم کەس بوە بنەمای شەڕی پارتیزانی داناوە وە بەو شێوەیە هێزەکانی بریتانی شپرزە کردووە.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی سێهەم

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی دووهەم

بەرهەمی: عوسمانی ئەحمەدی
ملی ڕێگامان گرت و سەرمان کرد بە نێو دەربەنا، تەمەشام کرد رێگا تەق‌تەقەبەردانە، گا سەرەو خوارە گا سەرەو ژوورە، ئەبێ لە جۆگە ئاوێ کە هەڵبەز دابەز، بە هەرا و هوریا تێ‌ئەپەڕێ، بپەڕیتەوە و سێ چوار هەنگاو نەچویی دیسانەوە ئەبێ بازدەی بڕۆیەوە ئەوبەر، لەوێشەوە چەن هەنگاو ئەبێ بڕۆی دیسانەوە بپەڕێیتەوە.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی دووهەم

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی یەکەم

بەرهەمی: عوسمانی ئەحمەدی
ئێمەش کە تاقمێکی خوێنەوار بووین، لایەنگری ئەو بیروڕایە بووین کە بۆ رزگاری، تاقە ڕێگا، ڕون کردنەوەی خەڵک و خوێنەواری‌یانە. تا ئەو کاتە کە ئاپۆرەی خەڵک خوێنەوار نەبن و مافی خۆیان نەناسن ڕزگاری و ئازادی سەرناگرێ.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی یەکەم