له ساڵی پەنجاوهەشتی زایینی له سنه له دایک بووم.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم له شاری سنه بوو.
پاشان له زانستگەی تاران دا وێژە و ئەدەبناسی ئینگلیسیم خوێند و له وەزارەتی فێرکردنی کرماشاندا دەستم کرد به کاری تەدریس له قوتابخانەکانی کرماشان.
له باری خزمەتی فەرهەنگیەوه درامای هەملیت نووسینی ویلیەم شکسپێرم کرد به کوردی. له پێشەکی ئەو وەرگێڕاوەدا هۆی دەسدان بەو کارەم باس کردوه.
بۆ چەن گۆرانیەکی مامۆستا هادی روستەمی له گۆرانی بێژەکانی کرماشان شیعرم داناوه.
جاروباریش ئەو شیعرە فارسیانەی که به دڵم بوون کردوه به کوردی.