من و بوار نوورەدین

من کاک بوارم نەدیوە وە بە تەلەفون لەگەڵی قسەم کردووە.

جێگایەتی، ئەگەر ئەم هەوڵ و تەقالایە کەلێنێ لە کەم و کوڕی فەرهەنگی کوردایەتی پڕ بکاتەوە وکەڵکێکی هەبێ بۆ دوا رۆژ، منەتی لە کاک بوار بزانم، چونکوو ئەوا نێزیکی چل ساڵە وازم لە هەموو شت هێناوە و سەرم قاڵە بە شت هایێ ترەوە.

ئەوی کە هەڵی نام ئەم ماڵپەڕە دابنێم و لەم ڕێگەیە وە بکەومەوە هەوڵ تێکۆشان بۆپاراستنی هۆنەر و ئەدەبی کوردی بەڕاستی کاک بوار بوو کە خۆی بە ئەوپەڕی هەوڵ و تێکۆشانەوە خەریکی خزمەتە وە وەهاش کە ئەی بینم هەوڵ و تەقالاکەی گەیشتوتە بەر و کاری زۆری کردووە.

پڕ بەدڵ ماندوو نەبوونی بۆ داوا ئەکەم و بەهیوام سەلامەت و سەرکەوتوو بێ.

داواشتان لە ئەکەم لە بەشی پێناسەکان دا سەرنجی لیستی کارەکانی بدەن.