نەسیمەکەی ساردی پاییزی
چ بێرەحمی، چ دڵبەردی
سووری گوڵ و سەۆزی گوڵزاران
ئەبەی تۆ، ڕوو بە ڕەنگزەردی
ئیـــــــتر ناپرسی بەم کاره
هەزاران دڵ برینـــــداره
به نەغمەی شاد و مەستانەی
هەزاران سوبح و شەو، بولبول
سەفای هێناوه بۆ گوڵشەن
له دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییــــز، گوڵت ژاکان
به جەورت بولبولت تاران
مەشۆره سا لاپەڕەی سووری
گوڵاڵەی گەش، تۆ هەوری ڕەش
مەکە دێوانه بوڵبـــولان تۆ
بە یەکجاری لە ژین بێبەش
دە پاییز بەس بێ ئازارت،
خودایه کــــوانێ بەهارت
بەستە : عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ : حەسەن یوسفزەمانی
گۆرانی بێژ: مەزهەر خالەقی