پەپوولەی ئازاد

بۆ مەزرای ئاواتی من 
تۆی نەوگوڵی
عێشق و وەفاداری

بۆ گوڵشەنی پڕ گوڵی
ژینم ئەتۆی
ئاوازی دڵداری

لە بەحری بێ پەی ژیان 
عێشقی تۆ لە دڵ
کەشتی ئاواتم بوو

خۆشەویستی و مێهری تۆ
گەرمیی ژینی من
ڕێگای نەجاتم بوو

پەپوولەی ئازادی ناو
پاخچەی دڵداری و عێشق و سەفا بووین

بەخوا زۆر حەیفە گوڵم
ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووین

لە بەحری بێ پەی ژیان
عێشقی تۆ لە دڵ
کەشتی ئاواتم بوو

خۆشەویستی ومێهری تۆ
گەرمیی ژینی من
ڕێگای نەجاتم بوو

لە بیرت چوو ئەو شەوە
ئاسمانی ژین
ئەستێرە باران بوو

مەلی ڕۆح لە عێشقی تۆ ( ئەی نازەنین )
مەست و غەزەل خوان بوو

وەرە دیسان با لە نۆ
عێشقی وەسڵی تۆ
بمخاتە ڕووناکی

ڕووبکەین لە قیبلەی وەفا
سەرمەستی و سەفا
هەردوو بە دڵپاکی

 

بەستە : عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ : حەسەن یوسف زەمانی
گۆرانی بێژ: مەزهەر خالەقی