دوا پەيام

 

Video Player

لەسەر پەڕەى
خونچەیەكا
بــــۆم نوسيبوى گيانه چۆنـى
نه بۆنت كرد
نه خوێندتەوه
بڕوا ناكەم ئەوه تۆنى
من ئەو خونچەم
له ژينى كرد
ناژێتەوه گوڵ له شوێنى
تۆ خۆت گوڵى
چۆن دڵت هات
دوا پەيامى گوڵ نەخوێنی

پەشیمان نیم
لە نامەکەو
ئەو پەیامەی دوادوایی بوو
حەسرەتی نێو
دڵەی شێت و
شەوانی بێ کۆتایی بوو
ترسام بڵێ ی
بێ وەفایە
ساڵانی زووم خۆڕایی بوو
حەیفە گیانە
نەکەی بڵێ ی
ئەو دڵەی لە خۆی بایی بوو

 

بەستە : یەحیا بەرزنجی

ئاهەنگ : بورهان مفتی

گۆرانی بێژ: پەروا جەلالی