دەرسی ناکۆکی و تووڕەیی

نامەیەک له ئافرەتێکی دڵسووتاو بۆ ڕاوێژکارەکەی:

ڕاوێژکاری بەڕێزم!

له بیرم دێ ڕۆژیک پێش ئاهەنگی دەسگرتن و زەماوەنم لەگەڵ مێردەکەم ئامۆژگاریێکت کردم بەداخەوه به قسەم نەکردی!

پێمت گوت” له درێژەی ژیانی هاوبەشیدا نەکەن شەوێک بەسەر ناکۆکی و تووڕەیی له یەکتر ڕابوێرن!”

 

ئێستا که ئەم نامەیه ئەنووسم هەرەها که ئەبینی دڵۆپەکانی فرمێسکم بەسەر لاپەڕەکەدا نەخشی دڵسووتاوی و پەشیمانیم نیشان ئەدەن.

چەن ڕۆژیک لەمەو پێش لەگەڵ مێردەکەم بوو به ناڕەحەتیمان.

هاوژینەکەم زۆری هەوڵدا ئاشت ببینەوه بەڵام من هەر لەسەر ناکۆکی سوور بووم.

شەو هات و خوڵکی کردم پێکەوه نان بخۆین من نەچووم و به تووڕەیی چوومه ژوورەکەم و خەوتم.

له بەیانیەکەشدا هەر نەچووم بۆ نانی بەیان و ئەو بێ هیچ خواردنێک ماڵی بەجێ هێشت و چوو بۆ ئیش و کار.

که ئەو ڕۆیشت بیرم کردەوه ئەو ناکۆکی و ناخۆشیە تاوان و سووچی من بوو. خواردنێکی خۆشی نیوەڕۆم ساز کرد و چاوەڕوانی بووم بێتەوه و بەخێرهاتنی بکەم و ئەو خەم و ناخۆشیەی له دڵ دەر بێنم.

کاتژمێر بوو به یەکی پاش نیوەڕۆ تەلەفونەکەمان زەنگیدا.

پیاوێکی هاوکاری مێردەکەم هەواڵی مەرگی شووەکەمی پێدام!

تازه به خۆزگه و بریا هاوژینەکەم نایتەوه بەڵام خۆزگه ئەو ئامۆژگاریەم له چاو بگرتبای و ئەو شەوەم به ڕک و تووڕەیی نەکردبای به ڕۆژ با ئێسته شەوانی ژینم به ڕژاندنی ئەسرینی پەشیمانی نەدایتە سەر!

(وەرگیراو له بەسەرهاتی ئافرەتێکی ئینگلیسی)

2020-06