لەرۆشنایی چاوم خۆش بووم کاتێ سۆزی دەنگم بیستی
لەدەستوری عەشق لامدا و بەبێ بینین خۆشم ویستی
ووتم دڵە سەرپشک بە خۆمم خستە بەختی تۆوە
هەرچی خوێنی جەستەم هەیە پێشکەشی کە ئەگەر ویستی
ئەوەی هەم بوو ،هەستێکی بەرز، چەپکی گوڵ بوو لەیەخەم دای
لەپادشتیا سۆزێک نەبێ هیچی ترم لێ نەویستی
بەڵام داخم بۆ تۆ دڵم کە لەجێگەی بیناییم بووی
لەسەر دەستی خۆما مردی وناڵەیەکم لێنەبیستی
چەن گرانە تاریکی چاو بەناو رۆحدا گوزەر بکا
ئەوەی ئاهەنگ بێ لای خەڵکی تۆ بەشیوەن هەر دەیبیستی
بەستە : خالید مەجید فەرەج
ئاهەنگ : عەدنان کەریم – فەرهاد محەمەد سالەح
گۆرانی بێژ: تارا ڕەسووڵ