پێناسەی حەدیس سادق ئەیوبی

من هەر لە منداڵییەوە لە ماڵێكی هونەریدا گەورە بووم، جگە لە باوكم، دایكیشم شێوەكارێكی بەتوانا و ناسراوە.

كەشوهەوای هونەریی ماڵەوە گەورەترین هەماهەنگ و هاندەری من بووە، ئێستاش ئەوان بە هەموو شێوەیەك هاوكاریم دەكەن، لە هەموو كارەكاندا لەگەڵیان گفتوگۆ دەكەم.

خەڵاتی سەركەوتووترین كوردم لە بواری هونەر و میدیا پێبەخشرا، ئەم خەڵاتە لە لایەن سەنتەرێكی كوردییەوە لە بەریتانیا ساڵانە دەبەخشرێتە چەند كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی و سیاسی لە بواری جیاواز، راستییەكەی بڵێم خەونەكانی من گەورەترن لە خەڵاتەكان، بەڵام ئەم خەڵاتانە وزەم پێدەبەخشن و بەهێزتر دەبم.

حەدیس سادق ئەیوبی