میحرابی عه‌شق

 

له‌میحرابی عه‌شقا چرام پر له‌ نووری ئیلاهی بوو

پیاڵه‌م لێوانی شه‌راب و ڕۆحم سه‌رگه‌رمی خۆشی بوو

ئەودەمانەی شاعیر دەیگوت کێ بێ وەک من باسی گوڵ کا

هێندە هەستم پاک وجوان بوو گوڵ لەئاستی ئەو نەوی بوو

ئەو دەمانەی خۆزگەم دەخواست ببمە تاڵێک لەبسکی تۆ

پایەو سامان لەکوێ بوایە هەموو پرچی تۆ لەوێ بوو

ئه‌وده‌مانه‌ی ده‌مگوت خوایه‌ قه‌زای ئه‌ویش له‌ من که‌وێ

ئه‌گه‌ر ئه‌قڵم له‌ده‌ست بایه‌ ده‌تگوت ئاخۆ له‌به‌ر چی بوو!

ئه‌وده‌مانه‌ی خۆشی منت به‌زیندوێتی له‌چاڵا ناشت

له‌ هه‌ر کوێیه‌ک ئاهه‌نگ بوایه‌ تۆ یه‌که‌م که‌س خۆت گۆڕی بوو

ئه‌وده‌مانه‌ی پێ یان ووتی وه‌ک دیوانه‌ خۆشی ده‌وێی

دڵت له‌ ئاستم هێند ره‌ق بوو له‌ گشت سۆزێک بێ به‌ری بوو

ئه‌وسا خه‌یاڵ وای پێ ووتی ئه‌و ناگاته‌ هاوشانی تۆ

چوونکه‌ ته‌نها منت دیبوو به‌ڵام هه‌رگیز خۆت نه‌دیبوو

 

بەستە : خالید مەجید فەرەج
ئاهەنگ : مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی
گۆرانی بێژ: حەمە رەوف کەرکوکی