کیژۆڵە

 

کەمەر باریک وجوانی
کیژۆڵەی کانیسکانی
خوا لەدایکت نەسێنێ
وەجاخ زادی سلێمانی
دەردی دڵم هێند زۆرە
دەستێ بدەرە دەستم
یاخوا کەس وەک من نەبێ
نەهوشیارم نەمەستم
وەک خۆرێک لێم هەڵهاتی
هەژانت سۆزو هەستم
ئاوێک بکە بەم دڵا
رێگەم هەورازەو ماندووم
نازانی ئەو نیگایەت
چەندە کاری لێکردووم
گیانێک بەبێ هۆشم
چی ئاگایە لێت بردووم
وەرە ساتێ پێکەوە
هەڵرێژین دەردی دڵمان
کەسی تر بەشدار نەکەین
نەک بزانن بەبەینمان
بەڵکو خوای پەروەردگار
ئاسان کا پێک گەیشتنمان
نەم دیوە زۆر دەمێکە
کیژێک وا جوان وشەرمن
هیچ کەس رقی لێنەبێ
خۆشیان بوێ دۆست و دوژمن
ئەستێرەی بەختم هەڵدێ
گەر ئەو بێ بە نسیبی من

بەستە: خالید مەجید فەرەج
ئاهەنگ: فۆلکلۆر – حەسەن غەفور
گۆرانی بێژ: اسماعیل ابراهیم