جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو، کات به‌یانی
ئه‌ڕۆیشتم خه‌یاڵاوی ئه‌مڕوانی
بۆ سه‌وزایی ده‌ور و پشتم،بۆ ئاسمان
بۆ شاخی به‌رز،خانووی تازه دنیای جوان
ئه‌ڕۆیشتم به ئه‌سپایی ک‌ش و مات
لاشه سست و دڵ که‌یلی تاسه و ئاوات
له پڕ، نازانم چۆن سه‌رم هه‌ڵبڕی
به‌رامبه‌رم به‌ژنێک ده‌رکه‌وت،وه‌ک په‌ری
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له عاباوه ئاڵا بوو
له دیمه‌نی، شیرینی ئاشکرا بوو
باڵا بەرز و بچکۆلەپێ و ئیسکارپین
گۆرەوی و پووز سفت و سپی و ئاوریشمین
ئهڕۆیم و دزه‌ی نیگام جار جارێک
له ژێر عه‌بای ڕه‌شا ئه‌یدی نازدارێک
به ڕه‌وتی که‌و، له‌نجه‌ی تاوس و قومری
گورج گورج،جوان جوان، ئه‌هات و جاده‌ی ئه‌بڕی
مابوی بگاته ئاستم جه‌ند هه‌نگاوێ
درزێ که‌وته په‌چه و دیم نیگای چاوێ
ده‌ست و په‌نجه و مه‌چه‌کێک و نیگایه‌ک
چی بنوسم خوایه هێزی ئینشایه‌ک
قۆڵ و مه‌چه‌ک ساف و سپی وه‌ک شوشه
سه‌رپه‌نجه‌كان یاقووتێك بوون به ورشه
بێینه سه‌ر چاو : چاوێك ، بڵێم چ چاوێك ؟
كانیی سیحر ، ده‌ریای عیشوه ، گێژداوێك
كه‌وا كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی هه‌ستی من
له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ر نوقم ئه‌بێ به‌ره‌و بن
هۆنراوە: مامۆستا گۆران
گۆرانی بێژ: قادر کابان