هاتی ئاواتی دێرین

 

هاتی ئاواتی دێرین، قیبلەی دڵم لەلات بوو
مونسم لە دووری تۆ، یادی ئاخر نیگات بوو

تا زیندووم لە بیرمە ئەو ڕۆژە، وەک کەو فڕیت لە هێلانەی دڵ
بازی باڵ سووتاوی خەیاڵم، لە شوێنت مەنزڵ بە مەنزڵ

وێڵ و ئاوارەی دێ و شاران بوو، مەجنوون هەرد و کۆساران بوو
چاوەڕێت بووم تا هاتی هیواو ئاواتی گیانم

ئێستا کە تۆم لەلا دای، سەرخۆش و کامەرانم
هەرچەندە دوور بووم لە باڵای تۆ، لە ڕووخساری ئاڵوواڵای تۆ

من سوێند ئەخۆم بە چاوی جوانت، بە زوڵفانی پەرێشانت
ناوت ڕووناکی ئەخستە دڵ، لە شەوی تاری هیجرانت

بەستە : عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ : حەسەن یوسف زەمانی
گۆرانی بێژ: مەزهەر خالەقی