هەر وەختێ هەورە و نم نم بارانە
دێتەوە یادم ئەو زستانە
شەکەت و ماندوو، هیلاک و مردوو
ڕێبوارێ بووم، من لە ڕێی بانە
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بوو بە هاورێم
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی خستە پێم
چ بارانێ، وای چ تۆفانێ، خوا خۆی ئەزانێ
لە بەر لاسامە و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێک هەردوو تەنیا
سەرم نابوویە سەر سینەی نەرمی
خستبوویە گیانم خۆشی و گەرمی
ئێستاش هەر کاتێ نم نم بارانە
دێتەوە یادم ئەو زستانە
بەستە: عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ: محەمەد عەبدولسەمەدی
گۆرانی بێژ: حەدیس سادێق ئەیوبی