بێرەوە چاوجوان

 

 

سەد خۆزگە بێ ئەی چاو جوان،  بەجاری جاران

هەر تێکەڵ بووین بەجووت،  سوبح و ئێواران

هەر وەک کەوی کۆساران،  وەک بوڵبوڵی گوڵزاران

زستانی ئەمەل بۆ من بوو،  وەک باغی بەهاران

لە لامان شادی و خۆشی جەم بوو

ئەوەی لامان کەم بوو  هەر غەم بوو

هاوڕازی دڵ تۆ بووی،  دەمسازی دڵ تۆ بووی

لە بێدەنگی ژینا،  ئاوازی دڵ تۆ بووی

بێ تۆ کپ و مات و بێدەنگ،  گڵشەنی ژینم

بێ تۆ لەغەمت سووتا،  باغی ئەوینم

کوا دڵبەرێ وەک تۆ وا،  دڵخۆش بەژیانم کا

کوانێ کچە کوردێ وەک تۆ، ئەی سوور گوڵی ئاسۆ

جێژوانی جاران ماتە و بێدەنگ

باخچەی دڵداری زەردە و بێڕەنگ

بێرەوە چاوجوانم، شادی و خوەشی ژیانم

ئەی تاقە ئەستێرەی، سەر ئاسۆی کوێستانم

 

بەستە : عوسمان ئەحمەدی

ئاهەنگ : حەسەن یوسفزەمانی

گۆرانی بێژ: عەلا بابا شەهابی