پێناسەی یـەحیا بەرزنجی

لە دایک بووی ساڵی ١٩٦٤/٣/٣١. 

لە ساڵی ھەشتاکانەوە سەرقاڵی نوسینم،  لە ٢٠٠٠ی  ئـەم سەدەیەوە بێ دابڕان ئەنووسم. 
لە بواری جیاجیا،  شیعرم نوسیوە،  چاپکراووم نی یە، زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دا ھۆنراوە بڵاو دەکەمەوە.
بە زوبانی عەرەبی و تورکى و کوردی ئەنووسم.

نزیکەی ٣٠٠ شیعری عەرەبیم نوسیووە وە نزیکەی ١٣٥ شیعری تورکیم نوسیووە وە سەدانی کوردی، وە ھەورەھا ٨٦ شیعری نازم حیکمەتم لە زوبانی تورکی یەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی بە شیعرەوە.

کۆمەڵێ ھۆنراوەم کراونەتە گۆرانی لەسەر دەستی ئاواز دانەری بە توانا بورھان موفتی

توانای نوسینی ھۆنراوەم ھەیە لەسەر ئاواز واتە : تەرانە سەرایی، چەن گۆرانیەکم لەسەر ئاواز نوسیوەتەوە. 

ئەو شیعرانەم کە کراونەتە گۆرانی ژمارەیان ١٠ بەرھەم ئەبێ وە نزیکەی ١٥ بەرھەمێکی تر لە قۆناغی ئامادەکارین بۆ ئەوەی ببنە گۆرانی تازەی کوردی.

بە ڕاستی بە ھەواڵی کردنەوەی ئەم سایتی ھەوارگەی دڵان ە  زۆر دڵخۆش بووم کە ھەمە لایەنەو گرنگیەکی زۆر ئەداتە ھونەر و ئەدەبی کوردی، منیش بە خۆش حاڵی یەوە ویستم ئەندامێک بم لەم خێزانە جوانە.

یەحیا بەرزنجی
٢٠٢٠/٧/١٧ سلێمانی