پێناسەی بوار نوورەدین سابیر

ساڵی 1962 لە شارۆچكەی قەڵادزێ‌ لەدایك بووە. سەرەتای هەشتاكان دەستی بە نووسین كردووە و یەكەم بەرهەمی بە ناوی خوازراوی (كارا)، لە ژمارە سێی گۆڤاری قەندیل (ساڵی 1987 لە شاخ) بڵاوبووەتەوە.

ساڵانی 2002- 2012 لە ئینستیتیوتی كەلەپووری كورد كاری كردووە، چەند ساڵێك هاوكاری بنكەی ژین بووە، لە 2013 تا ئێستا بەرپرسی (ئەرشیڤی بڵاوكراوەكان)ی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە، ساڵانی 2014- 2018، ئیدیتۆری پڕۆژەی ئینسایكلۆپیدیای پارێزگای سلێمانی بووە.

  

دەیان بابەت، لێكۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای تایبەتی بڵاوكردووەتەوە، كاری ئیدیت وپێداچوونەوەی بۆ زۆرتر لە 100 كتێب كردووە.
تا ئێستا ئەم كتێبانەی هەیە:
1- هاواری دڵ- ژیان و بەرهەم و گۆرانییەكانی هونەرمەند مەزهەر خالقی: ماوەی 20 ساڵ دەستنووسەكەی هێناوە و بردووە، ساڵی 1989 ڕەزامەندی ڕەقابەی بەغدای وەرگرتووە، لەبەرئەوەی لە لایەن (خەبیری سیاسیی)ـەوە (حژف)ی زۆری تێدا كراوە، چاپی نەكردووە. یەكەم چاپی ساڵی 1999، شەشەم چاپ 2016.
2- دەنگی مێینە لە گۆرانی فۆلكلۆری كوردیدا، بڵاوكراوەی ئنستیتیوتی كەلەپووری كورد بە هاوكاری ڕێكخراوی نەرویژی (Norwegian Peopele,s Aid “N.P.A.”)، چ(شڤان)، سلێمانی، 2004. هەر لەو ساڵەدا وەك یەكێك لە كتێبە خەڵاتكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەستنیشان كراوە.
3- بیبلیۆگرافیای كتێبی فۆلكلۆری كوردی 1860- 2004، پێشەكی و پێداچوونەوە: د.عیزەددین مستەفا ڕەسووڵ، بڵاوكراوەی ئنستیتیوتی كەلەپووری كورد، چ(شڤان)، سلێمانی، 2004.
4- ڕەدووكەوتن لە كەلتووری كوردیدا، بڵاوكراوەی ئنستیتیوتی كەلەپووری كورد بە هاوكاری ڕێكخراوی نەرویژی (N.P.A.)، چ(شڤان)، سلێمانی، 2005. چاپی دووەم، چ(ئاراس)، هەولێر، 2007.
5- میر عەبداڵخانی بدلیس- بلیمەتێكی فەرامۆشكراو لە مێژووی كورددا… بڵاوكراوەی مەكتەبی بیروهۆشیاری (ی.ن.ك)، چ(حەمدی)، سلێمانی، 2007، چاپی دووەم، چ(شڤان)، سلێمانی، 2008.
6- زەینەب یاش و حیلمی ئاكیۆڵ، ئەز ئایشەشانم، (وەرگێڕانی ژیاننامە بۆ كرمانجی خواروو: بوار نوورەدین)، ڕیزبەندكردنی مەقام و نووسینەوەی نۆتەكان: كاوە فەقێ‌ زادە، ئنستییوتی كەلەپووری كورد، چاپی یەكەم، چ: ئاراس، هەولێر، 2009.
7- ئەستێرەی سوور (تۆمارێك لە خەباتی نهێنی ڕێكخستنەكانی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان لە ناوچەی پشدەر 1978- 1991/ گرێدانەوەی بەشێك لە ڕێكخستنەكانی “ی.ن.ك” دوای ئەنفال 1988-1991)، پێشەكی: فەرید ئەسەسەرد، بەرگی یەكەم و دووەم، بڵاوكراوەی مەكتەبی بیروهۆشیاری (ی.ن.ك)، چ(حەمدی)، سلێمانی، 2009، چاپی دووەم (بە یەك بەرگ چاپكراوە)، چ(كارۆ)، سلێمانی، 2011.
8- إمارە بدلیس واڵامیر عبدال خان البدلیسی فی كتاب أولیا جـلبی الـسیاحتنامە- دراسە تحلیلیە، تألیف: بوار نورالدین، ترجمه الی العربیە: علی شمدین، من منشورات دار سردم للگباعە والنشر، م(سردم)، 2011. چاپی دووەم، بڵاوكراوەی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، چ(كەمال)، سلێمانی، 2012.
9- بیبیلیۆگرافیای ناسێنراو و پۆلێنكراوی كتێبی تایبەت بە كورد و كوردستان، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، 2012.
10- تەها كەریمی- ئەفسانەی سپیدارێك، بڵاوكراوەی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی، چ(كەكۆن)، سلێمانی، 2013.
11- شێركۆ بێكەس- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا، چاپی یەكەم 2013، چاپی دووەم 2014، چاپی سێیەمی فراوانكراو 2018، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی.
12- خەباتی براكان- كورتەیەك لە ژیانی شەهید (عوسمان قەڵادزێ‌)یی و بنەماڵەكەیان، بڵاوكراوەی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، چ(شڤان)، سلێمانی، 2013.
13- بنكەی گەلاوێژ- مێژوو و بیبلیۆگرافیای چالاكی و بەرهەم، بڵاوكراوەی 17مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، چ(دلێر)، سلێمانی، 2013. چاپی دووەم، بڵاوكراوەی 21مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، چ(حەمدی)، سلێمانی، 2018.
14- عەلائەددین سەجادی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا، بڵاوكراوەی یەكێتیی نووسەرانی كورد- لقی سلێمانی، چ(دیلان)، سلێمانی، 2013.
15- بیبلیۆگرافیای كتێبی كوردی- بەرگی یەكەم: مێژوو و جوگرافیا، بڵاوكراوەی ئەكادیمیای كوردی، چاپی یەكەم، چ(حاجی هاشم)، هەولێر، 2014.
16- مام جەلال تاڵەبانی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا، بڵاوكراوەی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، چ(پیرەمێرد)، سلێمانی، 2014.
17- ڕەدووكەوتن لە توێژینەوەیەكی ئەكادیمیدا- هەڵەی لۆژیكی، زانستی، شاردنەوەی سەرچاوە و پلەیجرزم لە توێژینەوەیەكی (م.عیزەت فەتاح حەمەساڵح)دا- خوێندنەوەیەكی ڕەخنەگرانە، بڵاوكراوەی یەكێتیی ژنانی كوردستان، چ(كارۆ)، سلێمانی، 2016.
18- ئیبراهیم ئەحمەد- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا، بڵاوكراوەی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك، تاران، چ(جەنگەڵ)، 2016.
19- پڕۆژەی (كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا 1920- 2010)، كە 12 بەرگ و 5026 لاپەڕەیە، تاران، 2016.
20- مەسعوود محەممەد- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1972- 2016، بڵاوكراوە و دیاریی ئەكادیمیای كوردی بۆ كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی یادی پانزە ساڵەی كۆچی دوایی مەسعوود محەممەد- زانكۆی كۆیە 1-2/ نیسانی 2017، چ(زانكۆی سەڵاحەدین)، هەولێر، 2017.
21- محەممەدی مەلا كەریم- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1958- 2015، بڵاوكراوەی دەزگای دواڕۆژ، چ(كەكۆن)، سلێمانی، 2017.
22- (لەگەڵ ڕێبوار سەدرەدین)، بیبلیۆگرافیای زنجیرەی كتێبی سەردەم 1998- كۆتایی 2018، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، 2018.
23- بیبلیۆگرافیای گۆڤاری سلێمانی- لە ژمارە یەكی حوزەیرانی 2000 تا ژمارە 190ی كۆتایی 2018، خەرجیی لەچاپدان لە بودجەی پڕۆژەی (سلێمانی: پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستان) كێشراوە، چاپی یەكەم- چاپخانەی بینایی، سلێمانی، 2019.
24- جەمال عەبدول- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 19٧8- 201٨، چ(بینایی)، سلێمانی، 201٩.
25- پیرەمێرد- بیبلیۆگرافیای کتێب، نووسین و وەرگێڕان ١٩٠٨- ٢٠١٨/ بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە کتێبی كوردیدا ١٩٣٩- ٢٠١٠، چ(پیرەمێرد)، سلێمانی، ٢٠١٩.
26- بیبلیۆگرافیای بڵاوكراوە و بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی، بەرگی یەکەم: تیپەکانی شانۆ ١٩٤٩- ١٩٩١. “دیزاینیش کراوە و بڕیارە وەزارەتی ڕۆشنبیری چاپی بکات“.
27- بیبلیۆگرافیای بڵاوكراوە و بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی، بەرگی دووەم: پەیمانگەی هونەرە جوانەکەنی سلێمانی ١٩٨٢- ٢٠١٧. “دیزاینیش کراوە و لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی چاپ دەکرێت“.
28- بیبلیۆگرافیای بڵاوكراوە و بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی، بەرگی سێیەم: تیپەکانی شانۆ ١٩٩١- ٢٠١٨.”دیزاینیش کراوە و بڕیارە وەزارەتی ڕۆشنبیری چاپی بکات“.ئەو كتێبانەی كاری لەسەر كردوون و بڵاونەكراونەتەوە:
2- نەوشیروان مستەفا ئەمین- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1971- 2015
3- بیبلیۆگرافیای شاعیرانی كلاسیكی كورد، 2 بەرگ.
چەند خەڵاتێكی هەیە:
1- خەڵاتی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە بۆنەی هەڵبژاردنی كتێبی دەنگی مێینە لە گۆرانیی فۆلكلۆری كوردیدا، بە باشترین كتێبی ساڵی 2004، لە بواری هونەریدا 23/4/2004.
2- خەڵاتی مەدالیای ئاڵتونیی ڕێوڕەسمی یادی پەنجا ساڵەی كۆچی دوایی یەكەم مەلیكی كوردستان- شێخ مەحموودی حەفید 23- 25/12/2006، بە پێشكەشكردنی لێكۆڵینەوەیەك.
3- خەڵاتی ڕێزلێنانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ٢٠١٣.
4- خەڵاتی ڕێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری 23/4/2016.
5- خەڵاتی ئەكادیمیای كوردی 3/10/2016، وەك ئامادەكاری فراوانترین پڕۆژەی بیبلیۆگرافیای كتێبی كوردی.
6- خەڵاتی پیرەمێرد 21/3/2017.
7- خەڵاتی كتێبخانەی زانكۆی سلێمانی 23/4/2017، وەك ئامادەكاری فراوانترین پڕۆژەی بیبلیۆگرافیای كتێبی كوردی، كە خزمەتی بە مێژووی كورد و كوردستان كردووە.
8- خەڵاتی 21مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، لە بەرامبەر ئامادەكردنی كتێبی (بنكەی گەلاوێژ- مێژووی دامەزراندن و بیبلبیۆگرافیای چالاكی و بەرهەم، چاپی دووەم)، 7/4/2018.
9- خەڵاتی پارێزگای دهۆك، لە بەرامبەر بەشداریكردنێكی خۆبەخشانە لە پرۆژەی ئینسكلۆپیدیای پارێزگای دهۆك 12/4/2018.
10- ڕێزلێنانی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ 10/7/2018.
11- ڕێزلێنانی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی 1/٨/201٩.
12- خەڵات و ڕێزلێنانی یەکێتیی نووسەرانی کورد- لقی سلێمانی ٢٦/٩/٢٠١٩.
13- خەڵاتی یەکێتیی نووسەرانی کورد- لقی سلێمانی ٢٥/٢/٢٠٢٠.دەیان بیبلیۆگرافیام ئامادەكردووە و لە گۆڤار و ڕۆژنامەكاندا بڵاوكراونەتەوە، وەك:
1.بیبلیۆگرافیای كتێبی فۆلكلۆری كوردیی ناوچەی هەولێر: بوار نوورەدین 1955- 2005، ئینسكلۆپیدیای هەولێر- فۆلكلۆر، بەرگی 9، ئامادەكردن: لیژنەی باڵای ئینسكلۆپیدیا، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی بەدرخان، چاپی یەكەم، چ(گرین گالۆری)، لوبنان، 2009.
2.كورتە بیبلیۆگرافیایەك دەربارەی كتێبی ئەفسانەیی لە فۆلكلۆریی دیالێكتی كرمانجی خواروودا 1984- 2003، ڕۆژنامەی كۆمەڵا، ژمارە 424ی 22/5/2010، پاشكۆی سەروا، ژمارە 3، ل6-7.
3.ئەمین زەكی بەگ لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا 1948- 2010، ڕۆڤار، ژمارە 73، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، 2013، ل65- 69.
4.بیبلیۆگرافیای بەرهەمەكانی محەممەد ئەمین زەكی بەگ 1928- 2011 (كوردی، عەرەبی و توركی)، ڕۆڤار، ژمارە 73، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، 2013، ل70-75.
5.بیبلیۆگرافیای (كوردی)ی شاعیر (مستەفا بەگی ساحێبقڕان) لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا 1952- 2010، ڕۆڤار، ژمارە 75، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، 2013، ل38-41.
6.بیبلیۆگرافیای (سالم)ی شاعیر (عەبدولڕەحمان بەگی ساحێبقڕان) لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا 1939- 2010، ڕۆڤار، ژمارە 77، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، 2013، ل8-13.
7.شێركۆ بێكەس- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1956- 2013، ڕۆڤار، ژمارە 76، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، چ(سەردەم)، 2013، ل24- 28.
8.بیبلیۆگرافیای (د.عیزەدین مستەفا ڕەسووڵا) لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا 1934- 2010، ڕۆڤار، ژمارە 78، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، 2014، ل14- 19.
9.شكوور مستەفا- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە ناوەرۆكی كتێبی كوردیدا 1969-2010، ڕۆڤار، ژمارە 80، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، 2014، ل10-21.
10.بیبلیۆگرافیا و پێڕستی ڕاپەڕینی ساڵی 1991، لە كتێبی كوردیدا 1991- 2010، كتێبنامەی ڕاپەڕین- پاشكۆی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ژمارە 6309، 18/2/2014.
11.د.كەمال فوئاد- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1972- 2010، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ژ6565، 28/12/2014.
12.مەولەوی تاوەگۆزی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1935- 2010، ڕۆڤار، ژمارە 81، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ، ل64-79.
13.قانیع- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1969- 2010، ڕۆڤار، ژمارە 82، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ، ل61- 68.
14.ڕەفیق حیلمی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1934- 2010، ڕۆڤار، ژمارە 85، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ، ل86-103.
15.شێخ نووری شێخ ساڵح- بیبلیۆگرافیا و پێڕستكاری لە كتێبی كوردیدا 1956- 2010، ڕۆڤار، ژمارە 88، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ل136-140. هەروەها ماڵپەڕی (ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی خاك)، 2015.
16.ئەكرەم قەرەداغی- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی نووسینەكانی لە كتێبی كوردیدا 1999- 2009، ڕۆڤار، ژمارە 91، بڵاوكراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چ(سەردەم)، سلێمانی، ل48-57.
17.د.جەمال ڕەشید، ژ7151، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، 23- 24/12/2016.
18.د.كوردۆ عەلی، ژ7151، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، 23- 24/12/2016.
19.پەیماننامەی سایكس بیكۆ، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ژ6962، 4/5/2016.
20.پارێزگای دهۆك- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1937- 2016، ئینسكلۆپیدیا پارێزگەها دهۆكێ‌، بەرگی 6، توركیا، 2017، ل485- 553.
21.ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1992- 2010، پاشكۆی ژمارە 7166ی 12/1/2017ی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌.
22.مستەفا پاشا یاموڵكی بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1939- 2010، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، ژ7188، 7/2/2017.
23.ئیحسان نووری پاشا- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە پڕۆژەی كورد و كوردستاندا، ژ7229ی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، 31/3 و 1/4ی 2017.
24.كارەساتی 24/4 لە پڕۆژەی بیبلیۆگرافیای كورد و كوردستاندا، ژمارەی 24/4/2017ی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌.
25.ڕۆژی جیهانیی ژنان- ڕۆژنامەی ژیانەوە، 8/3/2017.
26.عەبدوڵڵا گۆران- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1939- 2010، گۆڤاری كۆچ، ژ24، بەهاری 2017، ل271- 279.
27.بە هاوبەشی لەگەڵ “مۆفەق میراودەلیدا”، مومتاز حەیدەری- پیاوێك لە ناو دڵی كتێبدا، مومتاز حەیدەری، حەیدەرنامە 2، هەولێر، چ(ڕۆژهەڵات)، 2018، ل842- 876. “ئەم دوو بیبلیۆگرافیایەم بۆ ئامادەكردووە: بیبلیۆگرافیای لە پڕۆژەی كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا 1975- 2006 و مومتاز حەیدەری پێڕستی لە پڕۆژەی كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا 1978- 2010.”
28.بوونی ئافرەت و كێشە و گرفتەكانی لە كتێبخانەی كوردیدا 1927- 2010، هاوكاریی (پڕۆژەیەكی ڕێكخراوی گەشەپێدانی بەهرەی ژنان)ی پێ‌ كراوە.
29.ئەحمەد موختار بەگی جاف- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1941- 2010، كاروان عوسمان خەیات، كۆبەرهەمی ئەحمەد موختار جاف، ئێران، 2019، ل342- 351.
30.بیبلیۆگرافیای شێخ سەلام، كاروان عوسمان خەیات، بەرهەمەكانی شێخ سەلام، بەرگی سێیەم، ئێران 2019، ل91- 97.
31.هەر بۆ ئەم نووسەرە، بیبلیۆگرافیام بۆ مەولانا خالیدی نەقشبەندی، تاهیر بەگی جاف و مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی ئامادەكردووە، كە هێشتا كتێبەكان تەواونەبوون.
32- بیبلیۆگرافیای کتێبی بیرەوەری لە کتێبی کوردیدا ١٩٦٠- ٢٠١٠، گۆڤاری خاڵ، ژمارە ٢٧، شوباتی ٢٠٢٠، ل١٦- ٣٤.
هەروەها دەیان بیبلیۆگرافیای تری ئامادەکردووە، کە هەندێکیان بڵاویش کراونەتەوە و هەندێکیشیان تەنها بۆ چەند مامۆستا و نووسەرێك ئامادەكراون و بڵاونەكراونەتەوە.