ڕۆژی شومی 9 ی حوزه‌یرانی 1963
ئه‌و ڕۆژه‌ی ناوم له ( به‌رزان ) ه‌وه گۆڕا بۆ (جه‌مال )
هێشتا ته‌مه‌نم (5) پێنج مانگ و (7) رۆژ بوو به‌دنیا هاتبووم ، له‌خانوویه‌كی نیمچه كه‌مپدا كه حه‌وت ماڵه هه‌ژاری كرێچی پێكه‌وه لهوحهوشهدا خۆشیی و ناخۆشییان له‌گه‌ڕه‌كی حاجی حان له ماڵی مام خێروڵڵا پێكه‌وه به‌ش ده‌كرد، باوكم له‌خۆشیی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره كوڕی پێبه‌خشیوه و یه‌كه‌م منداڵییه‌تی و هه‌روه‌ها ناو و كه‌سایه‌تی بارزانی نه‌مر و سه‌ره‌تای شۆرشی ئه‌یلوله و خۆشویستن و سۆزی بۆشۆرش ، مه‌لای مزگه‌وتی حاجی حانی بانگهێشتی ماڵه‌وه كردووه و بهسرووتێكی ئایینی بانگ به‌گوێمدا دراو ناویان ناوم (به‌رزان).
ڕۆژ و هه‌فته‌و مانگ تێده‌په‌ڕێت و خانه‌واده‌كان سه‌رقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیانن، له‌ڕۆژی 9ی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه واته 1963 به‌فه‌رمانی خوێنرێژترین مرۆڤ زه‌عیم سدیق مسته‌فا فه‌رمانده‌ی لیوای 20 ی سوپای عێراق، (من‌ع التجول) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له‌شاری سلێمانی وسه‌ربازه به‌عسییه‌كان زۆر بێ شه‌رمانه‌و دڕندانه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و شه‌لم كوێرم ناتپارێزم، ره‌شبگیری له‌ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا ده‌ست پێده‌كات و به‌ده‌یان خه‌ڵكی كاسب و مامۆستا و تێكۆشه‌ر و ئه‌دیب و شاعیر و …. تاد
ئه‌و شاره قۆلبه‌ست ده‌كه‌ن و ڕاپێچی گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی سلێمانی یان ده‌كه‌ن كه به ( حامیه‌ی سلێمانی ) ناسراوبوو، وه ئه‌وانه‌ی خۆشیان حه‌شاردابوو له‌ترسی ئه‌و ڕه‌شبگیریه به‌ترس و له‌رزو دڵه‌كوتێ وه نا‌وێرن خۆیان بهدهربخهنهوه ، باوكم یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی له‌گه‌ڕه‌ك دا وه‌ك هه‌ندێ له‌دراوسێكانی خۆی شاردۆته‌وه ، گه‌ڕان و هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵان له‌ته‌واوی ئه‌و رۆژه بۆسه‌ر ماڵان به‌رده‌وام ده‌بێت ،له‌و حه‌وشه گه‌وره‌یه‌ی كه خانه‌واده‌كه‌ی من و شه‌ش ماڵی تری تێدا ژیاوه …. ته‌نها ژن و منداڵه‌كان لهحهوشهكهدا به‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه ماونه‌ته‌وه سه‌ربازه دڕنده‌كان خۆیان ده‌كه‌ن به‌حه‌وشه‌دا به‌هات و هاوار و قیژاندن به‌سه‌ریاندا و پێیان ده‌ڵێن كوا پیاوه‌كانتان و ئه‌مانیش عه‌ره‌بی نازانن ته‌نها ژنی خاوه‌ن ماڵ كه‌مێك ده‌زانێ ، له‌وكاته‌دا كه‌من ته‌مه‌نم پێنج مانگ بووه و بهباوهشیی دایكمه‌وه بووم گریاوم و گریانێكی بێ پسانه‌وه ، سه‌ربازه‌كانیش كون و قوژبنی ماڵه‌كان و سه‌ربان و حه‌وشه ده‌پشكنن ، منیش گریانه‌كه‌م بێزاركهربووه له‌ودۆخه دژواره‌دا ، خاتوونی خاوه‌ن ماڵ به‌سه‌ر دایكمدا قیژاندوویه‌تی و وتویه‌تی ( گوڵێ به‌رزان بێده‌نگ كه بائه‌وه‌نده نه‌گری) یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كان گوێبیستی وشه‌ی ( به‌رزان ) ده‌بێت ودهسڵهمێتهوه و ناوه‌كه به‌گوێی ئاشنایه و به‌رپرسه‌كه‌ی تێده‌گه‌یه‌نێت و ده‌لێت گوێبیستی ناوی ( به‌رزان) بووم … به‌رپرسه‌كه‌یان به‌زمانێكی زبر ده‌نه‌ڕێنێ به‌سه‌ریاندا و ده‌ڵێت ( كوا بارزان) خاتوونی خاوه‌ن ماڵیش ده‌ڵیت لێره نییه ئه‌م منداڵه ناوی بارزانه و ده‌گری.
به‌رپرسه‌كه به‌ره‌و ڕووی دایكم دێت و به‌ڕق و كینه‌یه‌كی زۆره‌وه من له‌باوه‌شی دایكم ڕاده‌كێشێ و دایكم له‌تاوی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ده‌یكاته شین شه‌پۆر و داواده‌كات منداڵه‌كه‌ی بده‌نه‌وه، دواتر هه‌موو خاتوونه‌كانی حه‌وشه‌كه هاوسۆزدهبن له‌گه‌ڵ دایكم و هه‌موو پێكه‌وه داواده‌كه‌ن من بده‌نه‌وه به‌دایكم، به‌رپرسه‌كه من ده‌داته ده‌ست سه‌ربازێك و تا لای دوكانه‌كانی خه‌تیب سه‌ربازه‌كه من ده‌بات و دایكم و یه‌ك دووژنی دیكه به‌دوایاندا ده‌ڕۆن، به‌ڵام وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه و لێشیان توڕه ده‌بن، وه‌ك دایكم بۆی گێڕاومه‌ته‌وه وتی بهباوهشیی سه‌ربازه‌كه‌وه بویت و ههردهگریایت و ئه‌وانیش بێزارببوون لێت ئه‌و گرتن و دابڕینه له‌ئامێزی دایكم ماوه‌ی 3 كاتژمێر ده‌خایه‌نێ و لای سه‌ربازه‌كان ده‌مێنمه‌وه، دواتر یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كان تكا لهبهرپرسهكهیان ده‌كات و ئه‌ویش بریارده‌دات و من ده‌ده‌نه‌وه به‌دایكم ….
دوای ئارامبوونه‌وه‌ی ژیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی باوكم بۆماله‌وه و ڕووداوه‌كه‌ی بۆده‌گێڕنه‌وه ئیتر له‌وكاته‌وه بریار ده‌دات به‌گۆڕینی ناوه‌كه‌م بۆناوێكی عه‌ره‌بی و ناوییان لێنام ( جه‌مال ).
له‌دوای (57) ساڵ و له‌یادی ئه‌و ڕۆژه شووم و خوێناوییه كه‌به‌سه‌ر شاری سلێمانیدا هات و ئه‌وكاره‌ساته جهرگبڕو پرئازاره و گوله‌بارانكردنی ده‌یان هاوڵاتی تێكۆشه‌ری سلێمانی لهحامیه ، سه‌ری ڕیزو حورمه‌ت له‌ئاست گڵكۆی پیرۆزییان داده‌نه‌وێنم و یادیان هه‌میشه زیندوو و ڕۆحیان شاد بێت شه‌هیدانی نۆی حوزه‌یرانی 1963 …
بمرێ زوڵم و ڕووڕه‌شی بۆ زۆرداران و داگیركه‌ران .
جه‌مالی ده‌لاك 9/6/2020