قەسەم

 

قەسەم بە مەستی نەرگس

بە ڕەشی  ڕەشەڕێحان

بە بزەی لێوی خونچە

بە نەسیمی دەم بەیان

هەتاکوو ماوم، بۆت گیان‌پێناوم، منم هەر تاقە یارت

بە تۆ دڵخۆشم، ئەی ناز فرۆشم، منم عاشقی زارت

 

قەسەم بە هاڕەی جۆبار

قەسەم بە بەفری کۆسار

قەسەم بە بێدەنگی شەو

قەسەم بە چاوی بێ خەۆ

هەتاکوو ماوم، بۆت گیان‌پێناوم، منم هەر تاقە یارت

بە تۆ دڵخۆشم، ئەی ناز فرۆشم، منم عاشقی زارت

 

سوێند بە ناسکی پەڕەی گوڵ

بە جیلوەی لالە و سونبوڵ

بەشادی نۆ بەهاران

بە نەشئەی لالەزاران

هەتاکوو ماوم، بۆت گیان‌پێناوم، منم هەر تاقە یارت

بە تۆ دڵخۆشم، ئەی ناز فرۆشم، منم عاشقی زارت

 

بەستە : عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ : حەسەن یوسف زەمانی
گۆرانی بێژ: مەزهەر خالەقی