کڵەت لە چاوان کردووە

کڵەت لە چاوان کردووە، یا چاوی خۆت هەروا ڕەشە

مێخەکبەن و سمڵت پێ یە، یا بۆنی خۆت هەروا خۆشە

 

چاولەڕێتن هەرزەکاران، لە ڕێی کانی دەم ئێواران

کەس وەکوو من تۆی خۆش ناوێ، ئەی گوڵ‌خونچەی ناو گوڵزاران

 

لەنجەت لە کەو وەرگرتووە، یا خۆت بە لەنجە و نازی

نەغمەت لە بوڵبوڵ سەندووە، یا خۆت شیرین ئاوازی

 

 

بەستە : عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ : محەمەد عەبدوسەمەدی
گۆرانی بێژ: مەهدی حوجەت سادات