وازبێنە سا

 

هەرچەن من بەدڵ ئەڵێم  نابێ بە یاری تۆ واز بێنە سا

نابێتە ڕۆشنی دڵ  ویاری غەمخواری تۆ واز بێنە سا

زیاتر پڕلە کوڵ دەبێ،  وەک منداڵ ئەگریێ،  بۆم ناسرەوێ

ناسرەوێ شەوانە، لێم دەگرێ بەهانە

باوشی لەیلای دەوێ وعەتری ئەو زولفانە

ئەی خودای عاشقان ئەی هیوای بێ‌کەسان

شەوە ڕۆژگاری دڵ رەشە شەوگاری دڵ

ئەی خودا شۆری عەشق بخە دڵ دڵبەرم

یا بیخە سەر رێگا دڵی سەودا سەرم

 

بەستە : عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ : موحەممەد عەبدۆلسەمەدی
گۆرانی بێژ: ژالە سنەیی