هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش مه‌لاكه‌ریم….بولبولی كوردستان

بەرهەمی: جەمال دەلاک
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆشن مان نیه ، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ خۆڕسك و خۆبه‌خش له‌نێو فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و ژینگه‌ی پاك و  زه‌نوێری كوردستان درووست بوون ، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ كه‌ هیچیان ده‌رچووی فێرگه‌یه‌كی موزیك نین و نه‌بوون، ته‌نیا به‌هه‌وڵ و كۆششی خۆیان و كاریگه‌ری ژیان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌یان خۆیان په‌روه‌رده‌ كردووه‌.
دەقی بابەتەکە ببینە …. هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش مه‌لاكه‌ریم….بولبولی كوردستان

تیپی موزیكای منداڵانی بێخود

بەرهەمی: جەمال دەلاک
لەگەڵ نەبوونی هیچ فێرگەیەكی خوێندنی موزیك لەشاری سلێمانی ،لەسەرەتای سەدەی پێشوو و دوای كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەكەم ،بەهەوڵ و تێكۆشانی گەلێك كەسایەتی نیشتمان پەروەرو خەمخۆری هونەرو موزیك و گۆرانی كوردی لەساڵی (1926) تیپێكی موزیكی دادەمەزرێت.
دەقی بابەتەکە ببینە …. تیپی موزیكای منداڵانی بێخود

تیپی مۆسیقای سلێمانی  و گۆرانی هه‌رزاڵێ

بەرهەمی: جەمال دەلاک
هه‌ڵپه‌ڕكێی گه‌ڕیان له‌ته‌واوی  شاری سنه‌ و كرماشان و ئیلام و ناوچه‌ی له‌یلاخ چه‌مشاری سنه‌و كورده‌كانی هه‌مه‌دان  و دیوانده‌ره‌و  ژاوه‌رۆ دا زۆرباوه‌و ئه‌وئامێرانه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ ڕیتمی گه‌ڕیان  یان هه‌ڵپه‌ڕكێی گه‌ڕیان  به‌كارهاتوون بریتین له‌ ( ده‌هۆڵ و زووڕنا ) بۆ شایی و زه‌ماوه‌ند كه‌ڵكیان لێوه‌رگیراوه‌.
دەقی بابەتەکە ببینە …. تیپی مۆسیقای سلێمانی  و گۆرانی هه‌رزاڵێ

ئەی بەندینخانە

بەرهەمی: جەمال دەلاک
سروودی بەندینخانە باس لەو ئازارە دەكات كە ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلەكەمان لە زیندانەكانی بەعسدا بەدڕندەترین شێوە ئازار دەدران و قارەمانانە ڕووبەڕووی جەللادەكان دەبوونەوە.
دەقی بابەتەکە ببینە …. ئەی بەندینخانە

هونەرمەندى گۆرانيبێژ عومەر ڕەزا

بەرهەمی: جەمال دەلاک
كاتێك گوێ‌ بیستی گۆرانیەكانی ( هاتم هاتم و پەڵپوبیانوم پێ مەگرە ) دەبیت ڕاستەوخۆ هونەرمەند (عومەر ڕەزا ) لەدەرگای بیرو هۆشمان دەدا.
دەقی بابەتەکە ببینە …. هونەرمەندى گۆرانيبێژ عومەر ڕەزا

محەمەد ساڵح دیلان

بەرهەمی: جەمال دەلاک
محەمەدصالح دیلان، ئەو شاعیرەیە كە هەموو ژیانی بەختكرد و تێكۆشا بەرامبەر بەدوژمنان و داگیركەرانی وڵاتەكەی، هونەرمەند و شاعیرێك دەنگە بەسۆزو زولاڵەكەی، هۆنراوە بەرزو لێوڕیژ لەهەستی نەتەوایەتی بۆ هەمیشە لەنێو نەتەوەكەیدا بەرزی ماوەتەو دەمێنێتەوە.
دەقی بابەتەکە ببینە …. محەمەد ساڵح دیلان

رۆژێکی شووم

بەرهەمی: جەمال دەلاک
هێشتا ته‌مه‌نم (5) پێنج مانگ و (7) رۆژ بوو به‌دنیا هاتبووم ، له‌خانوویه‌كی نیمچه‌ كه‌مپدا كه‌ حه‌وت ماڵه‌ هه‌ژاری كرێچی پێكه‌وه‌ له‌وحه‌وشه‌دا خۆشیی و ناخۆشییان له‌گه‌ڕه‌كی حاجی حان له‌ ماڵی مام خێروڵڵا پێكه‌وه‌ به‌ش ده‌كرد
دەقی بابەتەکە ببینە …. رۆژێکی شووم

ساتێك لەگەڵ هونەرمەندی میللی مەحمود محەمەد دا

بەرهەمی: جەمال دەلاک
له‌ڕێگه‌ى گۆڤارى چلاواز ه‌وه‌ 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بابه‌تێكم له‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده‌ ئازيز و هێمن و خۆشه‌ويسته‌كه‌ى هه‌مووان كاكه‌ مه‌حمود محه‌مه‌د بڵاوكرده‌وه‌ ،،،به‌داخه‌وه‌ بيستم كه‌ كاكه‌ مه‌حمود له‌نه‌خۆشخانه‌ يه‌و بارى ته‌ندروستى ناجێگيره‌ هه‌ميشه‌ نزاى خێرى بۆده‌كه‌م ،،،،هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆده‌خوازم
دەقی بابەتەکە ببینە …. ساتێك لەگەڵ هونەرمەندی میللی مەحمود محەمەد دا

ڕەحیم قورەیشی

بەرهەمی: جەمال دەلاک
له‌م يه‌ك دوو ڕۆژه‌دا چه‌ند برايه‌كى ئازيز له‌ڕێي نامه‌وه‌ ،داواى ئه‌وه‌يان لێكردم بۆ تا ئێستا له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند سه‌يد ڕه‌حيمى قوڕه‌يشى تان نه‌نوسيوه‌ ،زۆرسپاس و ستايش بۆ ئه‌و برا ئازيزانه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌ هه‌مه‌كاره‌م له‌يادنه‌چووه‌ و له‌ساڵى 2009 دا له‌خزمه‌تى كه‌سايه‌تى و ژيانى هونه‌ريدا بووم و له‌سه‌رم نوسيوه‌ و له‌واڵه‌كه‌ى خۆم له‌تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك دامناوه‌ ، بۆزانيارى زياتر ئه‌وبابه‌ته‌ له‌گۆڤاره‌ جوانه‌كه‌ى ( چلاواز ) ژماره‌ (39) ئايارى 2009 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ئێستا ده‌يخه‌مه‌وه‌ به‌ردييه‌ى ئێوه‌ى ئازيز
دەقی بابەتەکە ببینە …. ڕەحیم قورەیشی

پێناسەی جەمال دەلاک

په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر و پته‌وم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م هه‌یه‌ له‌سلێمانی و هه‌ولێر و هونه‌رمه‌نده‌ ئازیزه‌كانی رۆژهه‌ڵات ، “سه‌رتاشخانه‌ی ره‌زازی” ببوه‌ ناوێكی خۆشه‌ویست له‌شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئازیز.
بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1999 ده‌ستم دایه‌ پێنووس و بابه‌تم نوسیی و له ‌هه‌فته‌نامه‌ی هه‌رێمی كوردستان دا بابه‌تم بڵاوكرده‌وه‌.

دەقی بابەتەکە ببینە …. پێناسەی جەمال دەلاک