ئەستێرەی گەلاوێژ

 

ئەستێرەی گەلاوێژی ئاسمانی ژیانم بوو

مانگە شەوی هاوینی سەر کۆساری گیانم بوو

هەر ئەو بوو هۆی خۆشی و مەستیم

ئەی بووژاندەوە ئەو هەستیم

خونچەی جوانی دوولێوی

لێوی وەک شەکرە سێوی

خەندەی ئاواتی من بوو بزەی جوانی سەر لێوی

وەفای بۆ من نەماوە بە وێنەی بەختم لێم تۆراوە

شەونمی دەم بەیانی ئاواتم

من هەر دڵ‌لەلاتم

گیان و دڵ فیداتە دڵ تۆزی بەری پاتە

 

بەستە : عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ : حەسەن یوسف زەمانی
گۆرانی بێژ: مەزهەر خالەقی