هەتاکوو من تۆم بێ

 

هەتاکوو من تۆم بێ لە نەشئەی نەو بەهارم چی
لە سێبەری کۆسارم چی لە گوڵزارم چی

زڕەی لەرزانەت بێ لە زەمزەمەی جۆبارم چی
لە بولبولی شێت و شەیدای لالەزارم چی

تۆ بێبەشم مەکە لە گوڵشەنی جوانی
لە نیونیگا و لەنجەی مەستانەی ڕێی کانی

عەتری زۆڵفانت بێ لە عەتری سەر کوێستانم چی
لە وەنەوشەی ناو گوڵزارو گوڵستانم چی

ئەبووژێتەوە گیان بەپێکەنینی مەستانەت
بە نیونیگای پڕ لە نازی ئەو چاوە جوانەت

بەستە : عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ : حەسەن یوسف زەمانی
گۆرانی بێژ: مەزهەر خالەقی