کەوی کوێستان لە کوێ وەک تۆ خاڵ و مێڵ شیرینە
کەی خونچەی گوڵ وەکو لێوت نەخشاوا و رەنگینە
تۆ خەندەی ئاسۆی گەشی دەم بەیانی ئارەزوویت
بۆ دڵی پڕ لە خەمم یادی خۆشی ڕابوردویت
تۆی ونووسی خودای عێشق و جوانی و ئەوین
تۆی فریشتەی وەفا تۆی پەری سەرزەوین
تۆی تەنیا ئاواتەکەی ژینی من
بێرەوە شاگۆڵی نەسرینی من
بەستە : عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ : محەمەد عەبدوسەمەدی
گۆرانی بێژ: مەهدی حوجەت سادات