باخچەی دڵداری

 

رۆژێ ئەمنیش یاران  شادی میوانم بوو

بۆ باخچەی دڵداری  نۆگوڵی جوانم بوو

 

سروەی ئاواتم بوو   سروەی هەناسەکەی

مۆسیقای گیانم بوو   هاڕەی هەیاسەکەی

 

ئەی خوا بێجگە لەو  نەمبوو  نۆگوڵێ

بۆ باخچەی گیانم  نەمبوو بوڵبوڵێ

 

کوێستانی ژینم  بەفر دایپۆشی

گیان  بادەی  فەنا  و نابودیی  نۆشی

 

بەستە : عوسمان ئەحمەدی
ئاهەنگ : حەسەن یوسف زەمانی
گۆرانی بێژ: عەلا باباشهابی